فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێزەکانی ڕژیم بە ئەنقەست کۆڵبەرێکیان کرد بە ژێرەوە
یەکشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۲   |  06-08-2023

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژ، “ڕەسووڵ گاگەشی”، خەڵکی گوندی “کانی زەرد” سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە بە ئەنقەست و بە ئۆتۆمبێل لە سنووری شێڵمان کرایە ژێرەوە و لەکاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی بەداخەوە لەدەستدا.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ گاگەشی، تەمەنی ٥٠ ساڵ و باوکی پێنج منداڵ بووە. تەرمی ڕەسووڵ گاگەشی هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.