هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە تاران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ”شەهناز ئەکمەلی”
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022
دۆێنی دووشەممە ٢ی ڕەشەممە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری تاران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ”شەهناز ئەکمەلی” زیندانی سیاسی پێشوو، و دایکی ”مستەفا کەریم بەیگی” کە لە خۆپیشاندەرانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباریساڵی ١٣٨٨ی هەتاویگیانی بەختکرد.
هێزە ئەمنییەکان هاوکات بە ” مریەم کەریم بەیگی” کچی ناوبراویان ڕایانگەیاند، لە ٥ ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تاران بکات.شایانی باسە ”شەهناز ئەکمەلی” لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بە بۆنەی چالاکیی سیاسی و مەدەنییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کراوە..