فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم چەند هاووڵاتی تریان دەسبەسەر کرد
هەینی ۰۴-۰۹-۱۴۰۱   |  25-11-2022

ڕۆژی چوارشەمە دووی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارن، هەڵیاکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بەناو زانا چەم، ماستەری معماری و دوای رفاندنی، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “موبین پاتەنی” تەمەن ١٨ ساڵ و”سیروان کرداری” هەردووکیان خەڵکی شاری مەریوان و” موبین کەڕەمی” مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە بە بێ هیچ هۆکارێک دەسبەسەر کراون.
پێویستە بوترێ کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.