هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم تەقەیان لە لاوێکی وەرزشوانی ئیلامی کردووە و پاشانیش ڕفاندوویانە
هەینی ۲۵-۰۹-۱۴۰۱   |  16-12-2022
ڕۆژی سێشەممە، ٨ی سەرماوەز، لاوێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی جەلیل عەزیزپوور، لە شەقامی ٢٤ مەتری ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون؛ هێزەکانی ڕژیم پێش ئەوەی ئەو لاوە وەرزشوانە بڕفێنن، بە ئۆتۆمبێل خۆیان بەو هاووڵاتییەدا داوە و دواتر بە گوللەی شەڕ تەقەیان لێ کردووە، پاشانیش ناوبراویان ڕفاندووە و لەو کاتەوە لە مافی چارەسەریی دەرمانی و پزیشکی بێبەرییان کردووە. دۆسیەی جەلیل عەزیزپوور بۆ دادسەرای گشتی ڕژیم لە شاری ئیلام نێردراوە و ئەگەری زۆرە کە بە «موحارەبە» تۆمەتبار کراوە.
ئەو هاووڵاتییە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام گواستراوەتەوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزە و چاوپێکەوتن بێبەش کراوە.