فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەستانی لافاو لە زۆربەی پارێگاکانی ئێران
شەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۳   |  04-05-2024

بەهۆی بارینی بەخوڕی باران و هەستانی لافاو لە زۆرێک لە شار و پارێزگاکانی ئێران، زەرەر و زیانێکی زۆر بە خەڵکی ئەم ناوچانە کەوتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگاکانی، خوزستان، کۆهکیلویە و بۆیەرئەحمەد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، ئیلام، ئازەربایجانی غەربی، ئازەربایجانی شەرقی، لۆرستان، مەرکەزی، هەمەدان، کرماشان، کوردستان، ئەردەبیل، گیلان، قەزوێن، ئەلبۆرز و خۆراسانی جنووبی، لافاو هەستاوە و کێشە و گرفتێکی زۆری بۆ خەڵک درووست کردووە. هاوکات لە شاری تاران، هێزەکانی پۆلیس، هاتووچۆیان بۆ خەڵک لە هەندێ لە ناوچەکانی غەربی ئەمشارە بەتایبەت لە گەورەڕێی “خرازی” بەهۆی بارینی باران قەدەغە کردووە.