فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەشتەمین مانگی دەستبەسەربوون و ناڕوونی چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
چوارشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۳   |  03-04-2024

ماشەڵڵا کەرەمی ماوەی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان مەشاڵڵا کەرەمی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکان و باوکی محەممەدمەهدی کەرمی، ماوەی ٢٢٥ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و لەژێر گوشاری دەروونیی چڕوپڕی ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دایە.
ماوەیەک پێش ئێستا عەلی شەریفزادە ئەردەکانی، پارێزەری مەشاڵڵا کەرەمی، وتی: لە زیندانی کەرەج چاوم پێی کەوتووە و بەگشتی باری تەندروستی ناوبراو باش بووە، بەڵام پڕ بوو لە خەم و پەژارەی دوورکەوتنەوە لە منداڵ و بنەماڵەکەی و کۆمەڵگاکەی.
ئەم پارێزەرە هەروەها ڕایگەیاندووە: “خەم و نیگەرانیی ئێمە لەم بارودۆخەی ئێستەدا زیاتر لەسەر هاوژینەکەیەتی، کە بەداخەوە لە بارودۆخێکی دەروونی باشدا نییە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە لایەک کوڕەکەی لەدەست داوە و لە لایەکی دیکەشەوە، هاوژینەکەشی لە زیندان دایە.”
ماشەڵلا کەرەمی لەلایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە پارێزگای ئەلبورز، دوو تۆمەتی “چالاکی و پڕوپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی” و “پێکهێنانی باند و گرووپ” بەسەردا سەپاوە و هەروەها لە دادگای تاوانەکانی ٢ی پارێزگای ئەلبورز، دوو تۆمەتی “بەدەستهێنانی سامانی نایاسایی” و “بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە”ی بەسەردا سەپاوە.
دادگای تاوانەکانی ٢ی شارستانی نەزراباد کاتی دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە، ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ دیاری کردووە و دادگای شۆڕشی کەرەج تاکوو ئێستە کاتی دانیشتنی ئەم دۆسیەیەی دیاری نەکردووە.