فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەلسووراوێکی بواری مافەکانی ژنان لە تاران دەستبەسەر کرا
یەکشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۱   |  09-10-2022

بەهار ئەسلانی هەڵسووراوی کوردی دانیشتووی تاران ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و بۆ دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەسلانی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهار ئەسلانی بە هۆی نەخۆشیی تەنگە نەفەسی کە چەند ساڵێکە تووشی بووە باری تەندروستی تێکچووە و بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.
بەهار ئەسلانی وێنەگر و هەڵسووراوی مافەکانی ژنان خەڵکی شاری بیجاڕ و دانیشتووی تارانە.
ناوبراو ٧ ساڵ پێش جارێکی دیکەش لە سەروبەندی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن دەستبەسەر و دوای ماوەیەک ئازاد ببوو.