فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەوڵی خۆکوژی دووبارەی نەوزاد عەلیمۆرادی لە فڕۆکەحانەی ئیستانبۆل
شەممە ۰۹-۰۴-۱۴۰۳   |  29-06-2024

نەوزاد عەلیمۆرادی، پەنابەری خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە ٩ ڕۆژ لەمەوبەر دوای دیپۆرتکردنەوەی لە لایەن وڵاتی نۆروێژەوە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، جارێکی دیکە لە کاتی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، هەر لەو فڕۆکەخانەیەدا هەوڵی خۆکوشتنی داوەتەوە.
شایانی باسە، بارودۆخی تەندروستی دەروونی و جەستەیی ئەو پەنابەرە دوای دوو جار دواخستنی ڕادەستکردنەوەی جێی نیگەرانییە و ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی دووبارەی بەشێوەیەکی جددی لە ئارادایە. بەوتەی یەکێک لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی تۆرکیش ئەیرلاین، دوای گواستنەوەی نەوزاد عەلیمۆرادی بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن چوار پۆلیسی نۆروێژییەوە بۆ نێو فڕۆکەکە، لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینی فڕۆکەوان و سەرنشینانەکان ڕووبەڕوو بووەتەوە و تەنانەت فڕۆکەوانەکە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دیپۆرتی زۆرەملێی ئەو پەنابەرە، لە دەرگای چوونە دەرەوە لەناکاوەکان چووەتە دەرەوە و بەو شێوەیە دیپۆرتی نەوزاد عەلیمۆرادی بۆ جاری دووەم دوا خراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، نەوزاد عەلیمۆرادی دوای ٨ ساڵ چاوەڕوانیی وەرگرتنی داوای پەنابەری لە کەمپی “لینا”ی نۆروێژ، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بە کردەوەیەکی هاوشێوە هەوڵی دابوو کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت و دوای گەڕاندنەوەی بۆ نۆروێژ، دوای یەک حەفتە جارێکی دیکە بەمەبەستی ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران، لەو وڵاتەوە بۆ تورکییە گواسترایەوە.