فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەوڵەکانی ڕژیم بۆ سانسۆر و سەرکوتی زیاتر
سێشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۲   |  21-11-2023

کانوونی نووسەرانی ئێران باسی لە چڕبوونەوەی سیستەمی سانسۆر و سەرکوت لە ئێراندا کردووە و ڕاگەیاندووە وەزارەتی ئێرشادی ڕژیم، پەردەی لەسەر گەلاڵەیەک بە ناوی چاوەدێریی مەردۆمی بەرهەمە بڵاوکراوەکان لا داوە.
وەرزارەتی ئێرشاد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامانجی ئەم گەڵاڵەی بەرزکردنەوەی ئاستی چاوەدێری بە سەر بەرهەمە بڵاوکراوەکان و ڕۆڵگێرانی زیاتری بەردەنگ ناو بردووە.
کانوونی نووسەرانی ئێران لە کاردانەوە بەم گەلاڵەیە ڕایگەیاندووە: هەرچەندە کە لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئێرشاددا هەوڵ دراوە کە ئامانجی سەرەکی لەم کارە لە پشتی کۆمەڵێک وشە و دەستەواژەی جوان و هەستیار وەکوو باشترکردنی کوالێتی و زیاترکردنی ڕۆڵی بەردەنگەکان بشاردرێتەوە، بەڵام ئامانجەکە بە ڕوونی دیارە.
لە درێژەی نووسراوەکەدا باسیان لەوە کردووە کە سانسۆرکردن و لەنێوبردنی جیابیرەکان، فێڵی هەمیشەیی ڕژیم بە مەبەستی سنووردارکردنەوەی ئازادی بووە و ئاماژەیان بە شۆڕشی فەرهەنگی وەکوو یەکێک لە جۆرەکانی ئەم سەرکوتە کردووە.
کانوونی نووسەران جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم پیلانەی ڕژێم جگە لە ئازاردانی زۆرتری نووسەر و خوێنەر هیچ دەسکەوتێکی دیکەی نابێت، چونکە کۆمەڵگە زیاتر لە هەرکات خوازیاری ئازادیی بیر و ڕا دەربڕینە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لەدوای هاتنەسەرکاری ئیبراهیم ڕەئیسی، سانسۆری کتێبەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک پەرەی سەندووە.