هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک لە کوردستان
چوارشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۱   |  11-01-2023
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بە مەبەستی چاوترسێنکردنی خەڵک لە هەموو وێستگەی بازڕەسیی چوونەژوورەوەی شارەکان خەڵک دەپشکنن.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بە سایتی کۆمەڵە گەیشتوون، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم رۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار، لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتەکەیان لەنێوان شارەکانی بۆکان- سەقز هەموو جۆرە ماشینێک ڕادەگرن و مۆبایلی هەموو کەس دەپشکنن و بەم شێوەیە دەیانهەوێت خەڵک بترسێنن.