فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڕەشەی هێزەکانی ئیتلاعات لە بەندکراوانی سیاسی زیندانی ورمێ
چوارشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۳   |  04-09-2024

بەپێی زانیارییەکان، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، چوونەتە بەندی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی ورمێ و هەڕەشەی کوشتنیان لە بەشێک لە بەندکراوانی سیاسی کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە چەندین بەندکراوی سیاسیان وتووە کە ئەگەر بەردەوامبن لە مانگرتنی “سێشەممەکانی نابۆئێعدام”، گیانی خۆتان و بنەماڵەکانتان دەکەوێتە مەترسیەوە و بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی خۆتان دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ورمێ لە هەفتەکانی ڕابردووەوە بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کردووە. جێگای ئاماژەیە، زیندانەکانی بەشداربووی مانگرتن لە خواردنی ڕۆژی سێشەممە لە ٣٢ هەفتەی هەڵمەتەکە، جگە لە بەندیخانەی ئەسەدئابادی ئەسفەهان و زیندانیی بەمی کرمان کە لەم هەفتەیەوە بەشدارییان کردووە، بریتین لە : ئێڤین بەندی ژنان و بەندی ٤ و ٨، قزڵحسار واحدی ٣ و ٤، ناوەندی کەرەج ، تارانی گەورە، خوڕەم ئاوا، نزام شیراز ، مەشهەد، لاکان ڕەشت، قائێم شار، تەورێز، ئەردەبێڵ، ورمێ، سەڵماس، خۆی، نەغەدە، سەقز، بانە، مەریوان و کامیاران.