هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان لە برای هەژار مام خوسرەوی لە قوربانیانی بزووتنەەوی ژن ژیان ئازادی
یەکشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۳   |  26-05-2024
بە پێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “هێمن مام خوسرەوی” برای هەژار مام خوسرەوی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە شاری بۆکان ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێمن مام خوسرەوی دوای ئەوەی چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە سەرلەنوێ ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی جۆزەردان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە بانگ کراوە و پێی ڕاگەینراوە لە ئەگەری نەچوونی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە دەچنە ماڵەکەی و دەستبەسەری دەکەن. جێگای ئاماژەیە، هەژار مام خوسرەوی لە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە شاری بۆکان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەسەرکوتگەرەکان گیانی لەدەستدا.