بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەز، بەرپرسانی قەزایی و ئەمنییەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە زیندانی تارانی گەوەرە، دوکتۆر ناسر فەهیمی لە دوایین ڕۆژەکانی ناو زیندان و ئازادکرانی، بانگهێشتی ئیتلاعاتی زیندان دەکرێت و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێ.بەگوێرەی هەواڵەکان؛ پێی ڕادەگەیندرێ لە پاش ئازادی و لە ئەگەری دەرکردنی هەرچەشنە بەیانییەیەک یان لەقاودانی هەر ڕووداو یان پێشێلکارییەک کە لە زیندان بە نیسبەتی زیندانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان هاتۆتە ئاراوە دەکوژرێی.
شیاوی باسە، لە بانگهێشت کردنەکەدا جەخت دەکەنەوە دزە کردنی هەر چەشنە زانیارییەک دەبێتە هۆی هاندانی خەڵک و هەربۆیە گەر هەر بابەتێک بڵاو بکرێتەوە بەرپرسیاری یەکەمی و ئێمە دەتکوژین.
جێی سەرنجە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بە دەمکوت و کپکردنی دەنگی خەڵکی ناڕازی و وەگیانهاتوو درێژە بە تەمەنی نگریسی خۆی بدات، بەڵام سەرەڕای هەموو هەڕەشە و زیندانی کردن و کوشتن و لە سێدارەدانێک ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لاوازتر بووە و دەنگی خۆپیشاندەران هەموو سنوورەکانی بەزاندووە.