هەڵسووراوێکی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەرکرا
چوارشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۱   |  21-12-2022
“ئازاد خانچەزەڕ”، هەلسووڕاوی ناسراوی مەدەنی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز، لە دووهەمین ڕۆژی مانگرتنەکان و ناڕەزازیەتییە سەرتاسەرییەکان لەسەر بانگەوازی جەماوەری بۆ ڕۆژانی ٢٨، ٢٩ و ٣٠ی سەرماوەز، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا.هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم دوای هێرش بۆسەر ماڵی ئەم هەلسووراوە مەدەنییە، ماڵەکەیان پشکنیوە و هەندێک کەل و پەلی شەخسیی ناوبراویان زەوت کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ئازاد خانچەزەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بەردەستدا نییە.