فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵسووڕاوێکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژین دەستبەسەرکرا
پێنجشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۲   |  20-07-2023

یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژین لە شاری بانە بە ناوی حەکیم محەممەدپوور لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەکیم محەممەدپووری لە دوکانی خۆی لە شاری بانە و بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. حەکیم محەممەدپوور دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی بانە گوازراوەتەوە و تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە.