فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵوەشاندنەوەی کاتی حوکمی لەسێدارەدانی سامان یاسین
دوشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۱   |  26-12-2022

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دادگای باڵای ڕژیم ڕایگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی “سامان یاسین” بە هۆی پێشێلکاری لە لێکۆڵینەوەکاندا هەڵوەشاوەتەوە و پەروەندەکەشی ڕەوانەی دادگا کرا بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی لەسەر بکرێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠ی مانگی ڕەزبەر لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی تاران دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەرکردنیشدا تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی سەخت بووە و تۆمەتی موحارەبەی بەسەردا سپێندراوە.