فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی چالاکی خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە سنە
شەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۲   |  22-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەنجوومەنی چاودێریی خوێندنگە و ناوەندە ناحکوومییەکانی شاری سنە، مۆڵەتی بنکەیەکی فێرکاری و پەروەردەییی سەرەتایی بە ناوی “ئارتینا” لە ناوچەی ٢ی ئەمشارە، بەهۆی پاڵپشتی لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شاری سنە لە ساڵی ڕابردوودا، هەڵوەشاندەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیاری ئەم ئەنجوومەنە لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن ڕێکخراوی خوێندنگە و ناوەندە ناحکوومەتییەکان و هەروەها بەشی پەرەپێدانی بەشدارییە جەماوەرییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامی پەسەند کراوە و جێبەجێ دەکرێت. “سپیدە سەفاریان”، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری ئەم قوتابخانە وەرزشییە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەو بنکە فێرکاری و پەروەردەیییە ڕایگەیاند؛ بەهۆی دۆسیەسازی و ڕاپۆرت لێدانی ناڕاست و چەواشەکارانە مۆڵەتی ئەم قوتابخانەیە هەڵوەشاوەتەوە.