هەڵپەساردنی یاسای حیجابی زۆرەملێ لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران
دوشەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۳   |  16-12-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران یاسای حیجابی زۆرەملێی بەر لە بڵاو بوونەوەی هەڵپەسارد کە بڕیار وابوو ڕۆژی سێزدەی ئەم مانگە یاساکە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕەوانەی دامەزراوە حکوومییەکان بکرێت.
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە، دوای ئەوەی سەرۆک کۆمار ئامادە نەبوو یاساکە ئیمزا بکات و جێبەجێ بکرێت، بڕیاردانی لەسەر ئەم یاسایەی بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سپاردووە.