فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وشکبوونی ڕووباری قەرەسوو و مەترسییەکانی بۆسەر هاووڵاتییان
هەینی ۱۶-۰۶-۱۴۰۳   |  06-09-2024

ڕووباری قەرەسوو کە گەورەترین ڕووباری پارێزگای کرماشانە، سەردەمانێک پڕ ئاوترین ڕووباری پارێزگاکە بوو، چەند ساڵێکە بە هۆی وشکەساڵی و کەمئاوی و ڕاکێشانی ئاوێکی زۆر لە سەرچاوەکانی ڕووبارەکە بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ، ڕووبارەکە لە وەرزی هاویندا وشکی کردووە.
وشک بوونی ڕووبارەکە لە کاتێکدایە کە لە هەر چرکەیەکدا سێ مەتر سێجا زێرابی بەشێک لە گەڕەکەکانی شار و ئاوەڕۆی کارگە پیشەسازییەکان دەڕژێتە ناو ڕێڕەوی ڕووبارەوە و ئەمەش بۆنێکی ناخۆشی بڵاوکردووەتەوە و مەترسیی بڵاو بوونەوەی پەتا و نەخۆشیی زیاد کردوو. هاووڵاتییان دەڵێن: “ئەگەر بەردەوام ئاوەڕۆێ ماڵان و کارگە پیشەسازییەکان بڕژێتە نێو ڕووبارەکە و خەڵکی هەروا کەمتەرخەم بن، ئێستا ئەو ئاوەڕۆیە وەک گۆماوی لێهاتووە و بەهۆی کاریگەری تینی هەتاو و گەرماوە بۆنێکی ناخۆشی بەسەر ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە و خەڵکی هەراسان کردووە”. ئەم گەناوە جیا لە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستیی گشتی لە ڕێگەی پیسکردنی ئاوی ژێر زەوییەوە، بۆنێکی ناخۆشیشی هەیە کە گەڕەکەکانی نزیک ڕووبارەکەی بێزار کردووە. هەرچەندە لە کەنارەکانی رووباری قەرەسوو نزیک بیتەوە، بۆنی ناخۆشی ئەو گەناو و ئاوەڕۆ و زێرابانەی دەڕژێنە ناو ڕووبارەکەوە، زیاتر دەبێت.