فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ونبوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه
هەینی ۳۱-۰۱-۱۴۰۳   |  19-04-2024

دوو ڕۆژ به‌سه‌ر ونبوونی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌حیمی” له‌ سنووری بانه تێپه‌ڕ ده‌بێت و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو ڕۆژ له‌وه‌به‌ر هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوللە و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی سه‌قز ون بووه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.