فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وەدرۆخستنەوەی ئیدیعای وەزیری دەرەوەی ڕژیم لەلایەن باوکی ژینا ئەمینیەوە
هەینی ۱۲-۱۲-۱۴۰۱   |  03-03-2023

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەشەمە، حوسێن ‌ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی سی ‌ئێن ‌ئێن، لەسەر ئاخێزی شۆرشگێرانەی خەلکی ئێران وتی: کچێک بە ناوی ژینا (مەهسا) ئەمینی گیانی لەدەست دا و خەڵک کردیان بە هێمایەک بۆ ئەوەیکە نیزامی کۆماری ئیسلامیی پێ بگۆڕن.

ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، لە وڵامی وەزیری دەرەوەی ڕژیمدا وتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا وڵامی هیچ داواکارییەکی ئێمە و پارێزەرەکانمانیان نەداوەتەوە بۆ ئەوەیکە ڕوون ببێتەوە کە هۆکاری کوشتنی کچەکەمان چییە. تەندروستیی ژینا زۆر باش بوو و کە چوو بۆ تاران، لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە کوژرا.

ناوبراو وێڕای دەربڕینی بێ‌ هیوایی خۆی لە وەرگرتنی وڵامێکی دادپەروەرانە وتی: سەرەڕای هەڵسوکەوتی نابەجێی بەرپرسانی ڕژیم، نە ئێمە و نە پارێزەرەکانمان لە ئاکامەکەی بێ‌ هیوا نەبووین، بەڵکوو بەرامبەر بەو بۆچوونە بەپەلەیەی پزیشکی دادوەری سەبارەت بە هۆکاری کوشتنی ژینا ناڕەزایەتیمان دەربڕیوە.