ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاند؛ کە سەرەڕای لەسێدارەدانی چوار خۆپیشاندەری ئاخێزی شۆرشگێرانەی خەلکی ئێران دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لانیکەم ١٠٩ خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراوی دیکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە و مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە بە زووترین کات سزاکەیان جێبەجێ بکرێت.
لە درێژەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا هاتووە کە لەو ١٠٩ کەسە کە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە ژمارەیەکی بەرچاویان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە و ڕژیمی ئیسلامی ڕاستەوخۆ هەموو سەروەرییەکانی ماڤی مرۆڤ پێشێل دەکا، بەتایبەت لەسەر ئەو کەسانەی کە بە زۆرەملێ دانپێدانیان لێ وەر دەگیرێت و سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێنێت، هەتا بەو شێوەیە بارودۆخی ئاڵۆزی نێوخۆیی کۆنتڕۆڵ بکا و ترس و وەحشەت بخاتە دڵی خەڵکەوە.