١٠ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئابدانان و دێهلۆڕان مانیان لە خواردن گرت
سێشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۱   |  10-01-2023
ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانبار، هەشت هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئابدانان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ناڕوونی چارەنووسیان، خراپی شوێنی ڕاگیران و هەڕەشە و گوشارەکانی ناوەندەکانی ڕژیم بە ناوەکانی ئەشکان محەممەدی، سامان مورادی وند، موجتەبا محەممەد وەلی، سامان قاسمی، میلاد ئەنساری، پویا مەحموود نژاد، ڕامین سەلمانی، سەجاد جەماڵی، و هەروەها دوو هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوەکانی ئەکبەر دەروێشی و ئەمیر ئەکرەمی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.
مانگرتن لە خواردنی ئەم هاووڵاتییانە لە کاتێکدایە کە سێ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی کاتی هەندێکیاندا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا دادگای گشتی و شۆڕش و ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، ڕێگری لە ئازادییان دەکەن.