١٣ هاوڵاتیی بەهایی بە زیندان، دوورخستنەوە، جەریمە و بێبەش کردن لە مافە کۆمەڵایەتییەکان سزا دران
سێشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۱   |  14-02-2023
دادگای ئینقلابی کەرەج ١٣ هاوڵاتیی بەهایی بە زیندان، دوورخستنەوە، جەریمە و بێبەش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان سزا داوە. ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەت گەلێکی وەک “بێڕێزی کردن و چالاکیی پەروەردەیی و پروپاگاندا بە دژی شەرعی ئیسلام”، “بەشداریی لە پێکهێنانی گرووپ و ئیدارەدانی ژمارەیەک کەس بە مەبستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات لە ڕێگەی پروپاگاندا بۆ بەهاییەت لە ناو منداڵان، لاوان و گەنجان”، “چالاکیی پەروەردەیی و پروپاگاندایی دژ بە شەرعی ئیسلام لە ڕێگەی پەروەردە و پروپاگاندا بەپێی پەروەردەی بەهاییەت لە باخچەیکی منداڵان” و “پروپاگاندا بە دژی شەرعی ئیسلام لە ڕێگەی پەروەردەی کوچینگ” دادگایی کراون.