فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

١٧ کرێکاری کارخانەی ئازەراب سزای غەرامەیان بەسەردا سەپێندرا
چوارشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۱   |  14-09-2022

وتهبێژی دهزگای قهزایی ڕژیم ڕۆژی سێشهممه ٢٢ی خهرمانان ڕایگهیاند: ١٧ كهس له كرێكارانی كارخانهی «ئازهرئاب»ی ئهراك به دانی ٣ ملیۆن تمهن جهزای نهقدی مهحكووم كردووه‌.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، پێشتر ئهو ١٧ كرێكاره به سێ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی تهعزیری مهحكووم كرابوون و ڕۆژی ڕابردوو وتهبێژی دهزگای قهزایی ڕژیم ڕایگهیاند: ئهو سزایهی پێشتر به سهر كرێكارهكاندا سهپاندبووی، بۆ جهزای نهقدی گۆڕاوه و ئهو كرێكارانه دهتوانن بگهڕێنهوه سهر كارهكانیان. جێگای ئاماژهیه كه مانگی پووشپهڕی ئهمساڵ چوار كرێكاری كارخانهی ئازهرئاب لهو تۆمهتانهی خرابۆوه پاڵیان بێتاوان ناسێندران و ١٧ كرێكاری دیكه به تۆمهتی بهشداری له ناڕهزایهتییهكانی ئهو كارخانهیه، به ٣٠ زهربه شهلاق و ٣ مانگ زیندانی تهعزیری مهحكووم كرابوون.