١٨٣ نوێنەری پارلمانی ئوتریش کەفالەتی سیاسیی زیندانییانی سیاسی ئێرانیان وەئەستۆ گرت
چوارشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۱   |  21-12-2022
رۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز، ١٨٣ نوێنەری پارلمانی ئۆتریش ڕایانگەیاند: کە کەفالەتی سیاسی ١٨٣ کەس لە زیندانییانی سیاسی لە ئێران، وەئەستۆ دەگرن.
هەر لەو پێوەندییەدا هەتا ئێستا ١٢٠ نوێنەر لە پارلمانی ئاڵمان کەفالەتی سیاسی خۆپیشاندەرانی ناڕازی و زیندانییانی سیاسی لە ئێرانیان وەئەستۆ گرتووە.
ئەو نوێنەرانە لە ڕێگای ناردنی نامە بۆ باڵوێزی ڕژیم لە بێرلین، وتووێژ لەگەڵ میدیاکان و لە ڕێگای گوشاری سیاسییەوە هەوڵیان داوە پێش بە ئێعدامی زیندانییانی سیاسی لە ئێران بگرن.
هەروەها لە ئوسترالیا سێ ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەو وڵاتە لە کەمپەینی کەفالەتی سیاسیی زیندانییانی سیاسی لە ئێراندا بەشدارییان کردووە.