٣هاووڵاتی خەلکی پیرانشار دەستبەسەر کران
سێشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۲   |  23-01-2024
دوو برای خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە پیرانشار دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری پیرانشار سێ هاووڵاتییان کە دوو کەس لەوان بران بەناوەکانی شوانە خزرنژاد و سەلاح خزرنژاد و ئەحەد خزرنژاد لە ماڵەکانیاندا لە گوندی گردەبن دەستبەسەرکردووە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی و بێ هیچ هۆکارێک ڕوویداوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.