فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٧ هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆڕان کە سێ کەسیان ژنن دەسبەسەر کران
پێنجشەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۱   |  15-12-2022

لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، چوار خوشک و برا بە ناوەکانی محەممەد بەیگ پوور، عەلیڕەزابەیگ پوور، فاتمە بەیگ پوور و گوڵناز بەیگ پوور، هەروەها دوو برای دیکە بەناوکانی ئەفشین جابری و یاسین جابری و ژنێک بەناوی زەینەب باویر لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، ئەفشین جابری، تەمەن ٢٦ ساڵ و براکەی یاسین جابری، تەمەن ١٩ ساڵ لە شاری دێهلۆڕان دەسبەسەرکران.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،ا ئەم دوو برایە، کە خەریکی کاری ڕۆژانەی خۆیان و فرۆشتنی گەڕۆکی میوە بوون لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە.هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەز، مەحمود بەیگ پوور تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە، برای ئەم هاووڵاتییە، عەلیڕەزا بەیگ پوور، ڕۆژی ١٧ی سەرماوەز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. مانگی پێشوو ، دوو خوشکی ئەم دوو برایە بە ناوەکانی فاتمە بەیگ پوور و گوڵناز بەیگ پوور لەگەڵ کەسێکی دیکە بەناوی زەینەب باوەیر لە کاتی ڕاپەرینی جەماوەریی ئەم دواییانە، دەستبەسەرکرابوون، کە بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بوون.