پارلمانی ئورووپا تا کاتێکی نادیار پێوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕادەگرێت
سێشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۱   |  22-11-2022
ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پارلمانی ئورووپا، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیوی ئێران دەکەن و پارلمانی ئورووپا لەگەڵ خەڵکی ناڕازیی ئێران هاودەنگ دەبێ، وتی: “پشت لەو خەڵکە کە لە شەقامەکانی ئێران چاومان لێ دەکەن ناکەین و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەبێ دەست لە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان هەڵگرێت”.
هەروەها ناوبراوا لە تویتێکدا بەبڵاوکردنەوەی بەشێک لە قسەکانی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا نووسی: “لە کاردانەوە بە گەمارۆکانی ڕژیمی ئیسلامی لەسەر نوێنەرانی ئورووپا، تا کاتێکی نادیار هەموو پێوەندییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕادەگرین.