فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پاشەکشەی دەوڵەتی ئیسپانیا لە بەرامبەر خواستی جووتیارانی ناڕازی ئەم وڵاتە
هەینی ۱۱-۱۲-۱۴۰۲   |  01-03-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممە، وەزیری کەشاوەرزی ئیسپانیا، ناچاربوو بە دوای سێ ڕۆژ بەستنی جادەکان لە لایەن جووتیارانی ناڕازی، لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی “Unio des pagesos” کۆببێتەوە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم وتوووێژانەدا، بەشێک لە خواستەکانی جووتیارانی ناڕازی قەبووڵ کراوە و هەروەها ئەم یەکێتییەش قەبووڵی کردووە کە بەربەستەکانی گەورەڕێی “پۆنتۆس” هەڵبگرنەوە و ڕێگە بە هاتووچوی خەڵک بدەن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە پاشەکشەی ناڕازییان تەنیا لە گورەڕێی پۆنتۆس دیتراوە و زۆربەی بەشەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بە تایبەت گەورەڕێکان، لە کۆنتڕۆڵی جووتیارانی ناڕازی دایە.