پشتڕاست کرانەوەی حوکمی کەماڵ عەبدوڵڵازادە لە دادگای پێداچوونەوە
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دادگای پێداچوونەوە حوکمی ٥ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بۆ “کەماڵ عەبدوڵڵازادە”، سەربازی خەڵکی شاری سەقز، پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە رێکەوتی ٦ی مانگی ڕەزبەر بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” و “پروپاگاندا لە دژی نیزام” بۆ ماوەی چەل ڕۆژ دەستبەسەر و دواتر ڕەوانەی زیندانی گەورەی تاران کرا و لە رێکەوتی ٢٦ی مانگی سەرماوەز بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو. جێگەی ئاماژەیە، کەماڵ عەبدوڵڵازادە لە یەکەم دادگایدا، بە پێنج ساڵ و هەشت مانگ زیندان مەحکووم کرا و دواتر ئەم حوکمە لەدادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.