پلانێکی قێزەونی رژیم بۆ سەرکوتی خەلکی ڕاپەریوی کوردستان
هەینی ۰۱-۰۷-۱۴۰۱   |  23-09-2022
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە چەند شاری کوردستانەوە بە دەستمان گەیشتوە، بەرپرسانی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم پیلانیان دارشتوە کۆمەلێک بەکرێگیراوی خۆیان بە لیباسی پێشمەرگەوە لەنێو خۆپێشاندانەکاندا تەقە لە خەڵکی ڕاپەریو بکەن. ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم پیلانە بۆ گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەرەو ئاقارێکی دیکە و وەدەست هێنانی بیانوو بۆ کوشتاری زیاتری خەلکە و پيویستە پووچەڵ کرێتەوە.