به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوان و به به‌شدرای سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، گه‌ڵاڵه‌ی شۆرای باڵای كار سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی لەسەدا ٣٨ی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوانیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، بڕی ٥١٥ هه‌زار تمه‌ن بە حه‌قده‌ستی پێشوویان زیاد ده‌كرێت و له‌مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی كانوونی باڵای كرێكارانی خانه‌نشینكراو له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زاره‌تی كار له‌به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی له سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه ڕێككه‌وتوون و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی خانه‌نشینكراوانی به‌شه‌كانی دیكه له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ورده‌ورده له مانگی خه‌رمانانه‌وه په‌رداخت ده‌درێ
شایان باسی کە خانەنشیان کراوان ماوەی چەند مانگە بەردەوام بۆ زیاد بوونی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە و خۆپیشاندان دەکەن. لە دۆخی قەیرانی قووڵی ئابووری و گرانی لەڕادە بەدەر، ٥١٥ هەزار تمەن کە بڕیار وایە بە حەقدەستەکانیان زیاد کرێ هێشتا ناتوانێ جوابدەرەوەی داوخوازیەکان خانەنشینکراوان بێ.