فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پۆلیسی دانیمارک ژنێکی پەنابەری کورد و دوو منداڵەکەی دیپۆرت کرد
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022

رۆژی سێشەممە ٩ی خاکه‌لیوه‌، پۆلیسی دانیمارک ژنێکی پەنابەری کورد بەناوی قەدەم خەیر حەقیزادە خەڵکی سەرپێلی زەهاو و دوو منداڵی تەمەن ١٠ ساڵانەی کە دانشتووی شاریكی دانمارک بوون، بە زۆر دیپۆرتی ئیستەمبووڵ کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پۆلیسی دانیمارک 6 ساڵ دوای نیشتەجێبوون و داوای پەنابەرێتی ئەو بنەماڵە، دایک ودو کورەکەی بە ناوەکانی یونس و یوسف لە کوڕێکی تەمەن یەک ساڵ و باوکی جیا دەکەنەوە و بە زەبری هێز گواستیانەوە بۆ کامپی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران.
دایکەکە لەگەڵ دوو منداڵەکەی گوازرانەوە بۆ شاری ئیستەمبوڵی تورکیا بەڵام دوای هەوڵدانی خۆبریندارکرن کە بووە هۆی خوێنبەربوون و هەروەها ناڕەزایی گەشتیاران لە گەشتەکەدا، پۆلیسی دانیمارک ناچارکرا بنەماڵەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دانمارک.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەم بنەماڵە لە ساڵی ٢١٥ دا داوای پەنابەری سیاسییان پێشکەشی دانیمارک کردووە، بەڵام داوای پەنابەریتی قەدەم خێر حەقی زادە و دوو کوڕەکەی لەلایەن ڕێکخراوی پەنابەرانی ئەو وڵاتە ڕەتکراوەتەوە و فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ درکراوە.
شایانی باسە که، ناوبراو له ئێستادا بەهۆی نالەباری جەستەییەوه له کەمپێکی تر دا ڕاگیراوە و دووکوڕەکەی پەیوەست بوون بە باوک و منداڵەکی دیکەی ئەم بنەماڵە.