فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێشگرتن بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی لەدایک بوونی پەیمان مینبەری لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
شەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۲   |  01-07-2023

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕێگری لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پەیمان مینبەری، گیانبەختکردووی ئاخێزە جەماوەرییەکانی ئەو شارە کرد و وێڕای هەڕەشەکردن لە ئەندامانی بنەماڵەکەی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ماڵی ئەو بنەماڵەیەشیان گەمارۆ داوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٠ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پەیمان مینبەری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ئاخێزی جەماوەریی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری سنە، ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە لە سەر گڵکۆی ناوبراو لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدیی ئەو شارە کردووە. بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم، ماڵی بنەماڵەی ئەو گیانبەختکردووەیان لە گەڕەکی حاجیاوای سنە گەمارۆ داوە و ڕێگری لە چوونەدەرەوەی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە لە ماڵەکەیاندا دەکەن و هەروەها ڕێگەی هاتووچۆ و هیچ کەسیش لە دەوروبەری ئەو بنەماڵەیەدا نادەن. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، پەیمان مینبەری، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “نییەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ و دانیشتووی شاری سنە، لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری پارەکە لە نزیک پردی مەردۆخی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.