حەسەن مەردانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان کە لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕێنێ، سەرەڕای پێویستیی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی لە مافی وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانی بێبەری کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیتلاعاتی بۆکان ئیزنی پێدانی مەرەخەسیی دەرمانی بەم بەندکراوەی نەداوە و ناوبراو لە مافی وەرگرتنی مەرەخەسیی دەرمانی بێبەری کراوە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، حەسەن مەردانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان ڕاگوێزرابوو. ناوبراو سەرماوەزی هەمان ساڵ، بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە نەیارەکانی ڕژیم” لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری بۆکان، بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. حەسەن مەردانی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندان ناوەندیی بۆکان ئازاد کرابوو.