پێشگرتن بە ناردنی بەندکراوێکی سیاسی بۆ نەخۆشخانە
پێنجشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۳   |  23-05-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “حەسەن بەهاری” کە نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێنی هەیە ، زیاتر لە سێ ساڵە بەرپرسانی زیندان داواکاری مەرەخەسیەکەی رەت دەکەنەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حەسەن بەهاری تەمەن ٥٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سیاە دەڕە” کە لە رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ١٢ ساڵ بەندکران حوکم دراوە تا وەکوو ئێستاش هەروا لە زیندانی سەقز ڕاگیراوە. شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوون و داوکاری بنەماڵەکەی بۆ پێدانی مەرەخەسی دەرمانی، بەرپرسانی زیندانی سەقز داواکاریەکانیان رەت دەکەنەوە و ڕەزامەند نابن.