فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێنجەمین رۆژی کۆبوونەوەی خانەنشینکراوان
شەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۱   |  11-06-2022

ئەمرۆ شەممە ٢١ی جۆزەردان،خانەنشینکراوانی تەئمینی کۆمەلایەتی بۆ پێنجەمین رۆژی بەردەوام هاتنە سەر شەقام. لە درێژەی ناڕەزایەتیەکانی سەراسەری خانەنشینکراوانی تەئمینی کۆمەلایەتی لە شارەکانی ئیلام، کەرەج، ئەهواز، شوش و هەمەدان نارەزایەتی خۆیان سەبارەت بە زیادکردنی تەنیا ١٠ لە سەدی ئاستی حەقدەستەکان دەربڕی.
لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا و دوای پەرەسەندنی نارەزایەتیەکانی خانەنشینکراوان، دەولەت بە درۆ دەستیکرد بە پرۆپاگەندەی زیادکردنی ٥٧.٤ لە سەدی حەقدەستی خانەنشینکراوان. بەڵام ئەوان هیچ متمانەیەکیان بە بەڵێنیەکانی دەوڵەت نییە. ئێستاش بۆیان دەرکەوتوە کە بۆ بەشێکی زۆر لە خانەنشینکراوان تەنیا لە سەدا ١٠ی حقوق زیاد دەکرێ. پیویستە بوترێ کە زیادکردنی ٥٧ لەسەدی زیادکردنی ئاستی حەقدەستەکان، لانیکەمی حەقدەستەکان دەگاتە ئاستی ٥ میلوێن و ٥٨٠ هەزار تمەن کە هێشتا زۆر جیاوازە لە تێچووی ژیان لە ساڵی ١٤٠١.