فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێنج هاووڵاتیی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەرکران
چوارشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۲   |  14-06-2023

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی ڕەسووڵ جەوادیفەڕ ، تەها ڕەسووڵی، مووسا ئەردەشیری، موحسین جەوادیفەڕ و شەفیع ئەزیر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ جەوادیفەڕ و موسا ئەردەشیری دوای یەک ڕۆژ لێپرسینەوە ئازادکراون، بەڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستی بەسەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە.

هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی تەها ڕەسووڵی، موحسین جەوادیفەڕ و مووسا ئەردەشیری لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەم ڕاستایەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

شایانی باسە کە لە کاتی دەستگیری موحسین جەوادیفەڕ ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە نزیکەیی ١٣ ئۆتۆمبێل لە کاتژمێر سێی بەرەبەیاندا هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە لە هاوکات لانیکەم ٦ هاووڵاتیی دیکە لە سێ گوندی دەوروبەری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.