شەوی ٨ی مانگی ڕێبەندان بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٩ ڕیشتەر لە نزیکیی شاری خۆی هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران ڕوویدا. ئەگەرچی ٦ ڕۆژ لە هاتنی ئەم بوومەلەرزەیە تێپەڕیوە بەڵام بارودۆخی زیاندیتووانی یەکجار قەیراناوییە. ئێوارەی چوارشەممە ١٢ی مانگی ڕێبەندان کۆمەڵێک لە زیاندیتووانی ئەم بوومەلەرزەیە لە بەرامبەر بینای فەرمانداریی شاری خۆی کۆبوونەوە و داوای چادریان کرد. بەوتەی وەزیری ناوخۆی ڕژیم بەهۆی ڕوودانی ئەم بوومەلەرزەیە نزیکەی ١٨ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون ڕووخاون و یان بەشێوەی جیددی زیانیان بەرکەوتووە و هەزاران کەس بێ خانە و لانە ماونەتەوە. ئۆستانداری ڕژیم لە ئازەربایجانی غەربی باسی لە ڕووخانی بەرینی خانووەکان کردووە و وتوویەتی کە: “بەرئاوردە سەرەتاییەکان نیشانیان داوە کە خانووی ٧٠ دێ ٢٠ تا ٨٠ لەسەد زیانیان بەرکەوتە کە هەڵبەت لە ناوچە شارنشینەکان لەچاو ٢ بوومەلەرزەی پێشوو زیانەکان زیاترن و خەساراتێک لەناو شاری خۆی و فیروورەقیش گوزارش دراوە”. لەم ماوەیەدا ئەگەرچی کاربەدەستانی ڕژیم بە جاڕ و جەنجاڵی میدیاییەوە باس لەوە دەکەن کە گرووپەکانی فریاکەوتن لەوانە هیلالی ئەحمەر بۆ دابینکردنی شوێنی کاتی بۆ بوومەلەرزە لێدراوان ناردراون و هەواڵنێرییەکانی سەربە سپای پاسداران ڕایانگەیاندووە کە هێزی جەهادییان بۆ یارمەتیدانی زیاندیتووان ناردووە بەڵام سەرەڕای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە ڕوودانی ئەم بوومەلەرزەیە هێستا سەدان کەس لە خەڵک لە سەرمای زستاندا بێ سەرپەنا شەو لە دەرێ دەمێننەوە. ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ڕژیم ڕۆژی یەکشەممە مودەعی بوو کە: “بە دروستکردنی کەمپ بۆ جێگیرکردنی بوومەلەرزەلێدراوان و بە پێدانی خێوەت لەلایەن هیلالی ئەحمەرەوە، هەوڵی پێویست دراوە”. بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییەکانی حکوومەت بوومەلەرزەلێدراون سەرەڕای ئەوەیکە چەندین شەوە لە سەرمای ژێر پلەی سفردا بەسەر دەبەن، لەگەڵ کێشەی وەک کەمبوونی چادر، خۆراک، کەرەستەی گەرمایی و شوێنی کاتی بۆ مانەوە بەرەوڕوون. گرتەڤیدیۆی بڵاوبۆوە لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نیشانی دەدات کە ژمارەیەک لە خەڵک بەناچار لەسەر شەقامەکان جێگایان ڕاخستووە و ئاگریان کردووەتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، کەشوهەوای زۆر سارد و پەسلەرزەی بەردەوام کێشەی زۆری دروستکردووە و خەڵک بەدەست “دابەشکردنی نادروستی چادر” و “نەبوونی ئامێری گەرمکەرەوە” دەناڵێنن. ئیسنا لە درێژەدا دەنووسێ: “خه ڵکی شاری خۆی باس لە کەمبوونی نان دەکەن و ناچارن بۆ بەدەستهێنانی چەند نان چەندین سەعات لە سەفدا ڕاوەستتن. لەم بارودۆخەدا خەڵک لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە دەوا و دەرمانە، بەڵام دەرمانخانەکان داخراون و ئەوەش کێشەی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە.” لەئێستادا، سازماندانی کۆکردنەوە و ناردنی یارمەتیی ئینسانی بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی شاری خۆی و ئاواییەکانی دەوروبەری لەلایەن خەڵکی شارەکانی تری ئێرانەوە، کردەوەیەکی ئینسانی و زەروورییە.
خەڵکی ئێران لەبیریانە کە دوای بوومەلەرزەکەی مانگی خەزەڵوەری ٩٦ لە ئۆستانی کرماشان و داماویی ئاشکرای ناوەندە حکوومەتییەکان لە ناردنی یارمەتیی پێویست بە بوومەلەرزەلێدراوان و ئاوارەکانی ئەم ڕووداوە، چۆن جەماوەری خەڵک لە شار و گوندەکانی کوردستان و هێندێک لە شارەکانی تری ئێران دەستە دەستە بە هەر ئیمکان و توانایەک کە لە ئیختیاریان دابوو پێداویستی و یارمەتییان کۆدەکردنەوە و ڕادەستیان دەکرد. لەبیریانە کە چۆن خەڵک سەرەڕای کارشکێنی مەئمووران و کارگێڕانی ڕژیم بەردەوام یارمەتییان کۆدەکردنەوە و دەیانناردە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان. لەو سەردەمدا خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە ڕەفتاری دژی ئینسانیی حکوومەت، بە ناردنی یارمەتیی بێدەریغیان هاوپشتیی ئینسانیی خۆیان لەگەڵ زیاندیتووانی ئەم کارەساتە نیشان دا.
ڕووداوە سرووشتیەکان لە نیزامی سەرمایەداری و لەژێر دەسەڵاتی ڕژیمێکی سەرتاپێ گەندەڵی وەک کۆماری ئیسلامی، لە نیزامێکدا کە سەرچاوەی سەروەت و دەسەڵات لە دەستی کەمینەیەکی سەرمایەدار و دەوڵەت دایە، بەردەوام زۆرترین قوربانییان لە توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگە دەگرن. ئهگهر بوومهلهرزه كارهساتێكی سرووشتیه، ههر ئهم كارهساته سرووشتیه له ئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی چهندین بهرابهر بههێزتر بهسهر خهڵكدا دێ. ئهگهر تهنیا چهند لهسهد لهو سهرچاوانهی كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ هێزی سهركوتگهر و پرۆژهی ئهتۆمی و دهزگای تهبلیغاتی و دروستکردنی درۆن و شهڕی وێڕانكهری ناوچهیی و دامهزراندنی سهدان ههزار ئاخوند بۆ تهبلیغی كۆنهپهرستی ههزینهی دهكات، بۆ بهرهنگاربوونەوە لهگهڵ ههژاری و دابینكردنی ماڵی ستاندارد بۆ خهڵك بیخاته گهڕ، ئهوكات زیانی ئهو كارهساتانه چهندین بهرابهر كهم دهبێتهوه. بێگومان لە هەموو کۆمەڵگا سەرمایەدارییەکان چۆنیەتیی کاردانەوەی دەوڵەتەکان بەرانبەر بەم کارەساتە سرووشتییانە، ئاستی خەبات و ئاستی سازماندانی خەڵک بۆ گوشار خستنە سەر ئەم دەوڵەتانە دیاریی دەکات. لە بارودۆخی ئێستادا تەنیا بە هاوپشتی و بە سازماندانی کۆکردنەوەی یارمەتی و ناردنی بۆ بوومەلەرزەلێدراوان و بە ناڕەزایەتیی یەکپارچە دژبە بێ تەوەجوهی و سیاسەتی دژەئینسانیی ڕژیم لەم زەمینەیەدا دەکرێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ناچار بەوە بکرێ کە ئیمکاناتی پێویست بخاتە ئیختیار بوومەلەرزەلێدراوان و خەساراتی مادییان بۆ جوبران بکاتەوە.
تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە