محی الدین ئیبراهیمی٤٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوای “ئەلکاوی”شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٦ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆ هەردوو قاچی بە سەختی بریندار بوو و لە شوێنی ڕووداوەکە دەستبەسەرکرا.
ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم لە ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ٩٨، محیەدین ئیبراهیمی بۆ جاری دووەم لە لایەن لقی دووی دادگای ورمێ، بەبێ ئەوەی مافی پارێزەر و بەرگری لە خۆی هەبێت، بۆ جاری دووهەم حوکمەکەی پشتڕاست کرایەوە و حوکمی سێدارە و دوو حەپسی تەعزیری و ٧٠٠ میلیۆن تەمەن غەرامەی بەسەردا سەپێندرا. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم زیندانییە سیاسییە لەگەڵ چەند بەندکراوێکی دیکە کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ گوازراوەتەوە و بنەماڵەی ناوبراو نیگەرانیی خۆیان لە بێئاگایی لە چارەنووسی کوڕەکەیان دەردەبڕن.