فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە نادیاربوونی چارەنووسی پژمان مۆرادی
شەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۲   |  30-12-2023

زیاتر لە ٦٥٣ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی “پژمان مۆرادی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی روانسەر تێپەڕ بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی ئەم شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.
پژمان مۆرادی خێزاندار و باوکی کچێکی تەمەن ٣ ساڵە کە لە رێکەوتی ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٠، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابوو. بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، پاش بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی پژمان مۆرادی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی منداڵەکەیان، زانیبوویان کە ئەو لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە ڕفێندراوە و بۆ زیندانی سنە راگوێزراوە. جێگای ئاماژەیە، پژمان مۆرادی لە ماوەی ئەم ٦٥٣ رۆژەدا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان، بێ ئاکام بووە و ئەمەش بووتە هۆی زۆر بوونی نیگەرانەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو.