پەیوەستبوونی مەهوەش عەدالەتی و سپیدە کەشاوەرز بە مانگرتن لە خواردنی سێ ژنی بەندکراو
سێشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۲   |  12-12-2023
“مەهوەش عەدالەتی” و “سپیدە کەشاوەرز”، دوو زیندانی بەهایی لە ڕۆژی یەکشەمە ١٩ی سەرماوەز، پەیوەست بوون بە مانگرتن لە خواردنی “مەهوەش سابت”، “فەریبا کەمالئابادی” و “نەرگس محەمەدی” سێ بەندکراویی دیکەی زیندانی ئێڤین.
نەرگس محەمەدی، فەریبا کەمالئابادی و مەهوەش سابت، لە ڕۆژی شەمە ١٨ی سەرماوەز، هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بە نەرگس محەمەدی، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بۆچوونی تێکدەرانەی ڕژیم، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ واتە لە ڕۆژانی ١٨، ١٩ و ٢٠ی سەرماوەز مانیان لە خواردن گرت.
فەریبا کەمالئابادی و مەهوەش سابت، لە دەهەمین ساڵی زیندانی بووندا لە زیندانی ئێڤین بە سەر دەبەن. هەروەها مەهوەش عەدالەتی و سپیدە کەشاوەرز، هەر یەکیان ساڵێک دەبێت لە زیندانی ئێڤیندا بە سەر دەبەن.