چاره‌نووسی نادیاری شهریفە محه‌ممه‌دی هەڵسووڕاوی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت
پێنجشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۲   |  21-12-2023
چاره‌نووسی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هەڵسووڕاوی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت كه له ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، وێڕای دانانی بارمتە بۆ ئازادی، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له ماوه‌ی ١٦ ڕۆژ به‌ندكرانی دا ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا هه‌بووه و ئێستا له‌لایه‌ن لقی چواری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ ئازادكردنی به دانانی بارمتە دژایه‌تی ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌داوه هاوژینی ئه‌و هەڵسووڕاوە كرێكارییه چاوی پێ بكه‌وێت و شه‌ریفه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش کردووە.