فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی خالید مەحموودی خەڵکی ڕوانسەر، دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران نادیارە
سێشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۱   |  03-01-2023

چارەنووسی خالید مەحموودی خەڵکی گوندی “شانڕەش” سەر بە شاری ڕوانسەر، دوای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هەتا ئێستا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەدوداچوونەکانی بنەماڵەی خالید مەحموودی بۆ زانینی چارەنووس و بارودۆخی تەندروستی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێ شەممە ١ی سەرماوەز،  دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی “دیزڵ ئاوا” گواستراوە.

خالید مەحموودی، لە ماوەی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرکرانی لە بەندیخانە، لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێ بەش بووە.