سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەوتوو بەسەر دەستبەسەرکرانی محەممەد رەرزا و مەسعوود قوربانی، دوو خوێندکاری زانکۆی “تەندروستیی کۆمەڵایەتیی’’ تاران، هەتا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا دانییە.
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، محەممەد زەرزا، خوێندکاری بەشی فیزیۆتراپی خەڵکی شنۆ و مەسعوود ڕۆستەمی خوێندکاری بەشی ئارتز و پرۆتز و خەڵکی کامیاران لە زانکۆی تەندروستی کۆمەڵایەتیی تاران، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. ئەم دوو خوێندکارە، دوای بانگکرانیان بۆ وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی و لە کاتی ڕۆشتنیان بۆ ئەو وەزارەتخانەیە دەستبەسەرکراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو خوێندکارە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، کە ناسراوە بە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات گواستراونەتەوە.