چارەنووسی نادیاری بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەلکی گیەڵان
پێنجشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۲   |  30-03-2023
عەلی پەرنۆ، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە شاری تاران و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندراوە، هێشتا لە بەندیخانەدایە و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمەی پارەکە و لە شاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندراوە و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.