چارەنووسی نادیاری دووخوشکی دەسبەسەرکراو لە شاری سنە
یەکشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۱   |  27-11-2022
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، دوو خوشک بە ناوەکانی ئارەزوو و ئازادە پوورسەمەد، لە دەوروبەری پردی شارۆچکەی “سوپای”ی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.
سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە ڕفاندنی ئارەزوو پوورسەمەد، تەمەن ٢٧ ساڵ و خوشکە بچووکەکەی بە ناوی ئازادە پوورسەمەد، تەمەن ١۶ ساڵ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و بەدواچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بە شێوەی زۆرەملێ و دڕندانە و بە ئۆتۆمۆبیلێکی حکومەتیی جۆری سەمەند بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.