فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری دوو لاوی پەنابەر دوای وەرگەڕانی بەلەمەکەیان
پێنجشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۲   |  21-12-2023

دوو لاوی خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی نیما شاسواری، تەمەن ٢٤ ساڵ و هیوا مستەفایی، تەمەن ٢٧ ساڵ لە کاتی پەڕینەوە لە کەناڵی مانشی نێوان فەرانسە و بەریتانیا بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و ماوەی پێنج ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
ڕۆژی هەینی، ٢٤ی سەرماوەز، نیما شاسواری و هیوا مستەفایی، کە هەردووکیان خەڵکی گوندی “خانەقا”ی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشانن،لە کاتی پەڕینەوە لە ئاوەکانی نێوان فەرانسە و بەریتانیا، بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و تا ئێستا بێسەروشوێنن و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان و بەتایبەت “پاسایر نۆیەپەرسە”، تا ئێستا ٦٤ کەس لە پەنابەرانی ناو ئەو بەلەمە ڕزگار کراون، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیر و نالەبارە.
لەم ماوەیەدا هەندێک لە ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ ئیران سەبارەت بە ڕەوتی نائاساییی کۆچبەران ئاماژەیان بەوە داوە کە شەپۆلی کۆچکردن گەیشتووەتە گوندەکانی کوردستان. لە حاڵەتێکدا ١١٥ کەسی خەڵکی گوندێکی شاری “دەڕەشار”ی سەر بە پارێزگای ئیلام بەرەو ئوسترالیا کۆچیان کردووە.