فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی، دوای دەستبەسەرکردنی
چوارشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۲   |  06-09-2023

سەرەڕای ئەوەیکە ١٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی خۆپیشاندەری لەسێدارەدراوی بزووتنەوەی ژینا تێدەپەڕێ، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی و خزمەکانی هەڕەشەیان لێکراوە کە لەمبارەوە زانیارییەک نەدرکێنن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشەڵڵا کەرەمی لە شوێنێکی نادیار ڕاگیراوە و تا ئێستا ڕوانەی زیندان و بەندی گشتی نەکراوە، هەتا نەتوانێ دەنگی خۆی بە دەرەوە بگەیێنێ. هەروەها ناوەندە ئەمنییەتییەکانیش هەڕەشەیان لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی کەرەمی کردووە کە لە ئەگەری درکاندنی زانیاری سەبارەت بە چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی، دەسبەسەر دەکرێن.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی ماشەڵڵا کەرەمی و لەپتاب و مۆبایلی ناوبرا و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەشیان لەگەڵ خۆیان برد و ناوبراویشیان دەستبەسەر کرد.